سەردێڕ:

سودانی: ساڵی داهاتوو کارەکانی بەندەری فاو تەواو دەبێت

PM:03:36:15/05/2024

1328 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پڕۆژەی بەندەری فاو پێشکەوتنی باشی بەخۆیەوە بینیوە و لە ساڵی داهاتوودا پڕۆژەکە تەواو دەبێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢٢ـەوە کارەکانی تەواوکردنی بەندەری فاویان خێراتر کردووە، بۆیە لە ساڵی داهاتوودا بە یەکجاری کارەکانی بەندەری فاو تەواو دەبێت.

هاوکات، حکومەتی عێراق و چین واژۆیان لەسەر پڕۆژەی وەبەرهێنانی پاڵاوگەی فاو کرد، کە توانای هەیە رۆژانە ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بپاڵێوێت.

ئەوەش لەکاتیکدایە، بەندەری فاو بەندەرێکە کە لە تورکیاوە عێراق بە ئەوروپاوە دەبەستێتەوە دەبێتە رێڕەوێکی گرنگ بۆ گواستنەوەی کەلوپەل لە نێوان ئەوروپا و رۆژهەڵات لە عێراقەوە.

بەندەرەکە دەکەوێتە باشووری بەسرە، یەکێک لە ١٠ گەورەترین بەندەرەکانی جیهان و تێچووی پڕۆژەکە چوار ملیار و ٦٠٠ ملیۆن یۆرۆیە، ساڵانە توانای گواستنەوەی ٩٩ ملیۆن تۆن کەلوپەلی هەیە و ساڵانە ٢٥ تا ٣٥ ملیار دۆلار داهاتی دەبێت بۆ عێراق.













گەلەری