سەردێڕ:

سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت

PM:11:28:14/05/2024

124564 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، نزیکەی ١٦٨ ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم و سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان دەکەن.


ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ نزیکەی ١٦٨ ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.

ئاماژەی بەوەش کرد، سبەی چوارشەممە دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی سەرجەم ئەو چین و توێژانە دەکرێت کە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە پارەیان نێردراوە.

ئەوەشی خستە روو، ئەو بڕە پارەیەی لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە نێردراوە بۆ مووچەی مانگی نیسانی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستانە.

هاوکات ئەمڕۆ، وەزارەتی دارایی عێراق بڵاوی کردەوە، لەسەر داوای محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر ناردنی مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێم کردووە.













گەلەری