سەردێڕ:

سێ رۆژ ماتەمینی لە گەرمیان راگەیەنرا

PM:09:00:14/05/2024

1796 جار خوێندراوەتەوە

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، بەهۆی ئەو رووداوی هاتووچۆیەی کە ئەمڕۆ لەسەر رێگای کفری – کەلار روویدا و تێیدا چوار خوێندکار گیانیان لەدەستدا و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون، بڕیاریاندا سێ رۆژ ماتەمینی لە سنووری ئیدارەی گەرمیان رابگەیەنن.


ئەمڕۆ سێشەممە، جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، ئەو رووداوی هاتووچۆیەی ئەمڕۆ کە تێیدا چوار خوێندکار گیانیان لەدەستدا و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون، نیگەرانی خەڵکی گەرمیان و کوردستانی بەدوای خۆیدا هێنا.

ئاماژەی بەوەش کرد، وەک هاوخەمییەک بۆ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییەکانی رووداوەکە، سێ رۆژ ماتەمینی لە سنووری ئیدارەی گەرمیان رادەگەیەنن.

ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆودا لەسەر رێگای کفری مینی پاسێک وەرگەڕا و لە ئەنجامدا چوار خوێندکار گیانیان لەدەستدا و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەکان، سەرجەم خوێندکارەکان هاوپۆلی یەکتر بوون و بە مەبەستی ئەنجامدانی گەشتی زانستی لە کەلارەوە بۆ کفری بەڕێ کەوتبوون و لە نزیک گوندی حەسیرە مینی پاسەکەیان وەرگەڕا.













گەلەری