سەرۆکی ئەنجومەنی مۆلیدە ئەهلیەکانی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، نرخی مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی سێ لەنێوان ١١ بۆ ١٦ هەزار و ٥٠٠ دەبێت. بەپێی زانیارییەکانینش لە دهۆک نرخی ئەمپێرێک ١٧ هەزار و ٥٠٠دینارە.
ئەمڕۆ سێشەممە، خۆران خۆرانی سەرۆکی ئەنجومەنی مۆلیدە ئەهلیەکانی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، نرخی مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی سێ لەنێوان ١١ بۆ ١٦ هەزار و ٥٠٠ دەبێت.
بەپێی زانیارییەکانیش
لە دهۆک نرخی ئەمپێرێک ١٧ هەزار و ٥٠٠دینارە، لە کەرکوکیش نرخی یەک ئەمپێر کارەبای
مۆلیدە شەش هەزار دینارە.
چەند رۆژێک بەر لە
ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدەیان
دیاریکردووە و بۆ مانگی ئازار لە سلێمانی نرخی یەک ئەمپێر لەنێوان ١٣ بۆ ١٤ هەزار
دیناردایە.
کارەبای سلێمانی راشیگەیاندووە،
بەرنامەی کارکردنی مۆلیدەکان بۆ مانگی نیسان دەگۆڕێت:
-لەمڕۆوە تاوەکو یەکەم رۆژی جەژن رۆژانە لە كاتژمێر ١ی پاشنیوەڕۆ تا ٥ى بهرهبهیان
كاردهكهن.
-رۆژانی جەژن كاركردنیان
٢٤ كاتژمێری دەبێت و هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە پێویسته كارەبا بدەن به
هاوڵاتییان.
-دوای جەژن تا كۆتایی
مانگی نیسان رۆژانە لە كاتژمێر ١٢ى پاشنیوەڕۆ تاوەکو ١ی شەو كار دەكەن، بەیانیانیش
لەکاتژمێر ٦ و ٣٠ خولەک تاوەکو ٨ى بەیانى کاردەکەن، بەڵام رۆژانی هەینی و شەممان بەیانیان
كارناكەن لە بری ئەوە كاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ كاردەكەن.
هۆشداریش دەدرێتە خاوەنی
مۆلیدە ئەهلییەکان، ١٠ خولەک پاش کوژاندنەوەی کارەبای نیشتیمانی کارەبای مۆلیدە
دابگیرسێنن، بەپێچەوانەوە رووبەڕووی رێکاریی یاسایی دەبنەوە.