PM:11:38:25/12/2024
4664 جار خوێندراوەتەوە
دوای پەسەندکردنی پرۆژە یاسای ناساندی هەڵۆی راوکەری سەرسپی وەک باڵندەی نەتەوەیی لەلایەن جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، ئێستا بە رەسمی باڵندەی نەتەوەیی ئەو وڵاتەیە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، ماڵپەڕی بی بی سی بڵاویکردەوە، هەڵۆی راوکەری سەرسپی، چەندین ساڵە سیمبولێکی نەتەوەیی هەبووە لە ئەمریکا و لە ساڵی ١٧٨٢ـەوە وێنەکەی لەسەر مۆری گەورەی ئەمریکا هەڵکەنراوە و لە بەڵگەنامەکانی ئەمریکادا بەکارهاتووە، بەڵام بە رەسمی وەك باڵندەی نەتەوەیی دیاری نەکرابوو.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەفتەی رابردوو گۆنگرێسی ئەمریکا "هەڵۆی
راوکەری سەرسپی دەنوک زەرد" وەک باڵندەی نەتەوەیی کردە پرۆژەیاسایەک و بەمەبەستی
پەسەندکردنی ناردە سەر مێزی سەرۆکی ئەمریکا و شەوی ٢١ـی ئەم مانگە لەلایەن جۆو بایدن
ئیمزا لەسەر پرۆژەیاساکە کرا.
هاوکات جاک دەیڤس، هاوسەرۆکی دەستپێشخەری نەتەوەیی باڵندە بۆ سەنتەری
هەڵۆی نیشتمانی لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، بۆ ماوەی نزیکەی ٢٥٠ ساڵ، ئەوان ئەو باڵندەیەیان
بە "باڵندەی نیشتمانی" ناوبردووە، بەڵام ئێستا ناسناوەکە رەسمییە و هیچ
باڵندەیەکی تر شایەنی ئەو ناسناوە نییە.