سەردێڕ:

عێراق: بەرهەمهێنانی غازی سروشتی زیاد دەکەین

PM:11:41:12/02/2024

1988 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە رێگەی چەند پرۆژەیەکەوە ٧٠٠ ملیۆن پی سێجا بەرهەمهێنانی غازی سروشتی زیاد دەکەن بۆ ئاستی بەرهەمهێنانی رۆژانە.


ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە، بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لە گرینگترین ئەو کارانەیە کە وەزارەتەکەیان ئەنجامی دەدات و گرنگی خۆی هەیە، بەو هۆیەشەوە لەگەڵ کۆمپانیای تۆتەڵ ئینێرجی و چەند کۆمپانیایەکی دیکەدا چەند گرێبەستێکیان واژۆ کردووە.

دەشڵێت، "ئەو گرێبەستە بە دوو قۆناغە و هەر قۆناغێکیان بەرهەمهێنانی ٣٠٠ ملیۆن پێ سێجای رۆژانە زیاد دەکات، هەروەها لە کێڵگەکانی دیکەشدا ئاستی بەرهەمهێنانی غاز بەرز دەکاتەوە".

ئەوەشی خستووتە روو، هەوڵەکانیان بەردەوامە بۆ ئەوەی لە رێگەی ئەو گرێبەستانەوە کە کردوویانە چاکسازی لە تەواوی کێڵگە غازییەکاندا دەکەن لە عێراق بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان.

ئەمەش لە کاتێکدایە ، عێراق خاوەنی چەندەها کێڵگەی بەرهەمهێنانی غازی سروشتییە کە گرینگترینیان بریتییە لە کێڵگەکانی ،حەلفایا، ناسریە، ئەلغەرەف، پڕۆژەکانی کۆمپانیای بەسرە، نەهران ،بن عومەر.













گەلەری