سەردێڕ:

سبەی؛ لەم پارێزگایەی هەرێم بارانبارین دەستپێدەکات

PM:11:11:12/02/2024

40004 جار خوێندراوەتەوە

دەزگای گەشناسی هەرێم رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکانیان سبەی لە درەنگانی شەودا بارانبارین لە دهۆک دەستپێدەکات. دەشڵێت، "لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بە گشتی ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت".


دەزگای کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردووە و رایگەیاند، لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم ئاسمان نیمچە هەور بۆ تەنکە هەوری تەواو دەبێت پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە پلەکانى رۆژانی رابردوو.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەکاتەکانی شەودا دابارین لەناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک دەست پێدەکات.

بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی پلەکانی گەرما لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بەم شێوەیە دەبێت:

هەولێر : ٢١

سلێمانی : ٢٠

دهۆک : ٢١

کەرکوک : ٢٢

هەڵەبجە : ٢١

زاخۆ :٢٢

سۆران : ٢٠

حاجی ئۆمەران : ١١

گەرمیان : ٢٤













گەلەری