سەردێڕ:

کشتوکاڵی عێراق: بەرهەمهێنانی گەنم لە ئەمساڵدا پێنج ملیۆن تۆن تێدەپەڕێنێت

PM:08:38:12/02/2024

1164 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، بەهۆی پشت بەستن بە سیستەمی ئاودێری مۆدێرن و پاڵپشتی حکومەت بۆ کەرتی کشتوکاڵ، پێشبینی دەکەن بۆ ئەمساڵ بەرهەمهێنانی گەنم پێنج ملیۆن تۆن تێپەڕێنێت.


ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، پابەندن بە بەکارهێنانی سیستەمی ئاودێری مۆدێرن لە ئەنجامدانی کشتوکاڵدا و هەنگاوی باشییان ناوە لە بەکارهێنانی سیستەمی ئاودێری مۆدێرن لە هەندێک لە پارێزگاکاندا.

ئاماژەی بەوەش کرد، هەموو ئەو چالاکییانەیان بۆ فراوانکردنی سیستەمی ئاودێرییە بە ئامێری ئاوڕێژکردن بۆ چاندنی گەنم.

ئەوەشی خستە روو، بەهۆی بەکارهێنانی سیستەمی ئاودێری مۆدێرن و پشتیوانی حکومەت بۆ کەرتی کشتوکاڵ، پێشبینی دەکەن ئەمساڵ بەرهەمهێنانی گەنم پێنج ملیۆن تۆن تێپەڕێنێت.

باسی لەوەش کرد، پلانی کشتوکاڵی بۆ وەرزی زستانی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ سەرکەوتوو دەبێت، بەو پێیەی کشتوکاڵ پشت بە سیستەمی ئاودێری ئاوڕێژکەری مۆدێرن بەستووە بە بەکارهێنانی ئاوی ژێر زەوی.













گەلەری