سەردێڕ:

لەماوەی مانگێکدا؛ عێراق زۆرترین کاڵای لە ئوردنەوە هاوردە کردووە

PM:05:22:12/02/2024

1924 جار خوێندراوەتەوە

ژووری بازرگانی ئوردن رایگەیاند، وڵاتەکەی لە مانگی رابردوودا بە بەهای ١٠٨ ملیۆن دیناری ئوردنی شمەک و کاڵای هەناردەی وڵاتانی دەرەوە کردووە و لەنێویاندا عێراق بە پلەی یەکەم دێت کە بە بەهای ٦١ ملیۆن دینار کاڵای ئوردنی هاوردە کردووە.


ئەمڕۆ دووشەممە، ژووری بازرگانی ئوردن رایگەیاند، لە ماوەی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا بە بەهای ١٠٨ ملیۆن دیناری ئوردنی کاڵا و شمەک هەناردەی وڵاتانی عەرەبی و دەرەوە کراون و لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی رابردوودا بە بەهای ٩٩ ملیۆن دیناری ئوردنی شمەک هەناردە کراون.

ئاماژەی بەوەش کرد، عێراق بە پلەی یەکەم دێت کە زۆرترین شمەک و کاڵای لە ئوردنەوە هاوردە کردووە بە بەهای ٦١ ملیۆن دیناری ئوردنی.

ئەوەشی خستە روو، هەر یەکە لە ئیمارات بە بەهای ١٠ ملیۆن دیناری ئوردنی و میسر بە بەهای هەشت ملیۆن دینار و سعودییە بە بەهای شەش ملیۆن دیناری ئوردنی شمەکیان لە ئوردنەوە هاوردە کردووە.

پێشتریش، ژووری پیشەسازی ئوردن رایگەیاند، لە ماوەی ١١ مانگی ساڵی رابردوودا عێراق سێیەم گەورەترین هاوردەکاری کاڵا و شمەکی وڵاتەکە بووە بە بەهای زیاتر لە ٧٩١ ملیۆن دیناری ئەردەنی.

هاوکات، لە چەند رۆژی رابردوودا، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی پارێزگای کرماشانی ئێران رایگەیاند، لە ماوەی ١٠ مانگی رابردوودا ئێران بە بەهای ٦٤٢ ملیۆن دۆلار کاڵای هەناردەی عێراق کردووە.













گەلەری