سەردێڕ:

لە رووداوێکی دەگمەندا باندێکی ٣٠ کەسی ١٣٣ تەن گۆشتی مریشکیان دزیوە

AM:10:27:12/02/2024

2232 جار خوێندراوەتەوە

میدیا جیهانییەکان رایانگەیاند، لە رووداوێكی دەگمەندا لە کوبا باندێکی ٣٠ کەسی ١٣٣ تەن گۆشتی مریشکیان دزیوە. پۆلیسیش دەڵێت، چەندین کەسی حکومی تێوەگلاون.


میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، لە شاری هاڤانای پایتەختی کوبا باندێکی ٣٠ کەسی دەستگیرکران بە تۆمەتی دزینی ١٣٣ تەن گۆشتی مریشک لە دامەزراوەیەکی حکومیدا تایبەت بە کۆگاکردنی خۆراک.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، ئەو بڕە زۆرە گۆشتەیان لە رێگەی هەزار و ٦٦٠ سندوقەوە دزیوە لە نیوەی شەودا.

دەشڵێن، '' ئەو رووداوە بە گەورەترین پرۆسەی دزینی مریشک دادەنرێت لە مێژووی ئەو وڵاتەدا''.

هاوکات پۆلیسی کوبا رایگەیاند، بەڕێوەبەری شەفتی شەو و کارمەندانی ئایتی کارگەکە و پاسەوان و چەند کەسێکی دەرەکیش لە ئەنجامدانی دزیەکە و هاوکاریکردنی ئەو باندەدا تێوەگلاون.

هەر لەو بارەیەشەوە ڕیگۆبێرتۆ مۆستێلەر بەڕێوەبەری کۆمپانیای "کۆبمار" بۆ دابەشکردنی بەشە خۆراکە حکومەییەکان لە کوبا رایگەیاند، ئەو بڕە گۆشتەی دزیویانە یەکسانە بە بەشە مانگانەی مریشک بۆ هەرێمێکی قەبارە مامناوەند.













گەلەری