سەردێڕ:

لەم شارە؛ دەستڕێژی گولـلە لە دوو گەنج کرا و گیانیان لەدەستدا

PM:09:49:11/02/2024

29440 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوک بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە گەڕەکی دەروازە دەستڕێژی گولـلە لە دوو گەنج ساڵ کراوە و بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە. دەشڵێت، "ئەو دوو گەنجە برا بوون."


کاوە غەریب بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە گەڕەکی دەروازەی شاری کەرکوک گەنجێکی ٢٦ ساڵان درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە

ئەوەشی خستە روو، گەنجەکە لە لایەن هاوڕێیەکی نزیکیەوە کوژراوە و برایەکی گەنجەکەش بریندار کراوە و پاش گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

 باسی لەوەش کردووە، گەنجەکان خەڵکی رۆژئاوای کوردستانن و لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیاندا بووە بە دەمەقاڵێیان و دەستڕێژی گولـلەیان لێکردوون و بەهۆیەوە ئەو دوو برایە گیانیان  لەدەستداوە.  

دیار محەمەد- کەرکوک













گەلەری