سەردێڕ:

سندوقی دراوی نێودەوڵەتیی پێشبینییەکانی بۆ ئابووری ئەمساڵ بڵاوکردەوە

PM:07:41:11/02/2024

1328 جار خوێندراوەتەوە

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاند، دۆخی ئابووری و گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە گەشەکردن دواکەوتووە، ئەوەش بەهۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت و شەڕی غەززە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، کریستالینا جۆرجیڤا بەڕێوەبەری سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکانیان گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بۆ ئەمساڵ بە رێژەی ٢.٩٪ کەمی کردووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، هۆکارەکانی کەمبوونەوەی گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگەڕێتەوە بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت و ململانێکانی غەززە.

ئەوەشی خستە روو، کاریگەری ململانێکانی غەززە لەسەر وڵاتانی ناوچەکە لە رووی گەشتیارییەوە کاریگەر هەبووە، هەروەها هێرشەکانی دەریای سور کاریگەرییان لەسەر تێچووی کەشتیوانی لەسەر ئاستی جیهان هەبووە.

باسی لەوەش کرد، ئەو ململانێیانە دەبنە هۆی ئاڵۆزتربوونی ئەو کێشە ئابوورییانەی لە پێشوودا هەبوون و هێشتا چارەسەر نەکراون.













گەلەری