وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، تاقیکردنەوەی بەرایی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی (زانستی و وێژەیی و پیشەیی) لە ماوەی ١١ رۆژدا لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن ئەنجام دەدرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم خشتەی تاقیکردنەوەی بەرایی پۆلی دوازدەیەمی ئامادەیی بۆ ئەمساڵی خوێندن بڵاوکردەوە.
دەشڵێت، " رۆژی ٣ـی مانگی داهاتوو یەکەم تاقیکردنەوە دەست پێدەکات و ١٣ـی مانگیش کۆتا تاقیکردنەوە دەبێت."
ئاماژەی بەوەش کراوە، لە ماوەی ١١ رۆژدا تاقیکردنەوەی سەرجەم وانەکانی
پۆلی ١٢ـی ئامادەیی (زانستی و وێژەیی و پیشەیی) ئەنجام دەدرێت کە لەماوەی هەر
هەفتەیەکدا چوار تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە لە قوتابخانەکانی سلێمانی و دەوروبەری قوتابیانی پۆلی ١٢ سێ مانگ درەنگتر دەستیان بە خوێندن کردووە و بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو ماوەیەش وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی کاربەڕێکەر بڕیاریداوە وادەی خوێندنیان بۆ درێژبکاتەوە.