AM:10:34:17/12/2023
15032 جار خوێندراوەتەوە
هاتوچۆی هەولێر هاوڵاتییان و شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە بەوەی، بەهۆی کۆتاییهاتنی ساڵی ژمێریاری، لە ٢١ی ئەم مانگەوە سەرجەم مامەڵەکان رادەگیرێت و ئەوانەشی لەو ماوەیەدا مامەڵەی بەسەرچوونیان هەیە بۆیان قەرەبوو دەکرێتەوە.
هاتوچۆی هەولێر رایگەیاندووە، بەهۆى كۆتايیهاتنى ساڵى ژمێريارى، لە رۆژی پێنجشەممە ٢١ی ئەم مانگە و لە کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆوە، رايیكردنى مامەڵەی هاوڵاتییان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بە گشت بەش و هۆبەکانیەوە رادەگیرێت.
ئەوەش هاتووە،
راگرتنی کارەکان تاوەکو رۆژی ٢ی مانگی داهاتوو دەبێت.
ئاماژە
بەوەشکراوە، هەر مامەڵەیەک لەماوەی ئه م راگرتنە بەسەربچێت وەک (ساڵانە و مۆڵەت و
ماوەی تۆمارکردنى ئۆتۆمبێل) بۆیان قەرەبوو دەکرێتەوە لە دوای دەستپێکردنەوەی دەوام
و هیچ کەسێک توشی پێبژاردن "بەهۆی دواکەوتن" نابێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ساڵانە بەهۆی کۆتاییهاتنی ساڵی و ساڵی ژمێریاری
فەرمانگەکان، کارەکانیان بۆماوەیەکی کاتی رادەگرن و لەگەڵ ساڵی نوێدا دەست بە
مامەڵەکان دەکەنەوە.