PM:06:38:03/03/2025 
        
      5620 جار خوێندراوەتەوە
  
                
                
             
 
       وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، ئەمەریکا ئاشتی دەوێت، بەڵام بەبێ بەشداری روسیا و ئۆکرانیا لە دانوستاندنەکان،جەنگەکە کۆتایی نایهت.
                                        
                                        
        
        
                                        
             
           ئەمڕۆ دووشەممە ٣ـی ئازرـی ٢٠٢٥، مارک روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە چاوپێکەونێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەی بی سـی ئەمەریکی رایگەیاند، ئەمەریکا ئاشتی دەوێت، بەڵام بەبێ بەشداری روسیا و ئۆکرانیا لە دانوستاندنەکان، شهڕهكه کۆتایی پێ نایهت و ئەوەشی خستەڕوو، بەبێ روسیا و ئۆکرانیا ڕێژەی سەرکەوتنی دانوستاندنەکان ٪٠ دەبێت.
 
           
         
                             
   
 
        
                             
   
 
    
                                              
هەروەها، لە دوای مشتومڕهكهی
رۆژی هەینی لە نێوان ترەمپ و زێلینسکی، هیچ پەیوەندییەکی بە سەرۆکی ئۆکرانیا
نەکردووە.
وتیشی، ئەگەر دۆناڵد ترەمپ، كهسێكی دیموکراسی بووایە و ئەو کارانەی
بكردایه، خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی وەردەگرت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، هەینی ٢٨ـی شوباتی ٢٠٢٥، لە نووسینگەی ئۆڤاڵ لە
کۆشکی سپی گرژی لەنێوانیان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا و ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی،
سەرۆکی ئۆکرانیا، دروست بوو و بە توندی وەڵامی یەکتریان دایەوە.
   
                                            
                                         
                                            
                                            
                      
       
                  
        
        
       
        
        
 
   
   
        
 
    
    
                 
 
 
          
                            
                             
                             
          
                            
                             
                             