AM:09:26:05/10/2023
3972 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی چۆمان رایگەیاند، یەکەم بەفری ئەمساڵ لەسەر چیا بەرزەکانی هەڵگورد و حەساری سەکرانی سنووری باڵەکایەتی باریوە و لەسەنتەری قەزای چۆمان تا ئێستا نزیکەی ١٦ ملم باران باریوە.
بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی چۆمان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، لەسەنتەری قەزای چۆمان رێژەی باران بارین نزیکەی ١٦ ملم بووە لەسەر چیاکانی باڵەکایەتی وهەڵگورد وحەسارو سەکاران بەفر باریوە.
لەراگەیەندراوەکەدا
باس لەوەش کراوە، لەچەند مانگی پێشتردا باران بارینی پێشوەختە لە چۆمان باریوە، بەجۆرێک، لە ٣٠ی ئابدا پێنج ملیم
باران باریوە.
هاوکاتم کەشناسی
هەرێم ئاماری بارانبارینی دوێنێی ناوچەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە و بەم جۆرە بووە:
ئامێدی ١٨.٤ملیم
بامەرنێ ١٧.٨
ملیم
سۆران ١٣.٨ملیم
حاجى ئۆمەران ١١
ملیم
باتوفە ١٢.٨ملیم
مێرگەسۆر ١٧ ملیم
کانى ماسى ٢٥.٢
ملیم
سیدەکان ١٤ ملیم
دهۆک ١.٤ملیم
زاخۆ ٢.٩ ملیم
دوکان ٣.٢ ملیم
هەڵشۆ ٢.٢ ملیم
مانگیش ١٢.٦ ملیم
ئاکرێ ٥.٦ ملیم