سەرۆکی کۆریای باکور لەگەڵ هاوتا روسییەکەی کۆبووەوە و پاڵپشتی خۆی بۆ روسیا دەربڕی. سەرۆکی روسیاش رایگەیاند، سەردانەکەی سەرۆکی کۆریای باکور تەنها سیاسی نییە و باسیان لە کشتوکاڵ و بواری پەروەردەش کردووە.
رۆژی چوارشەممە، کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور لەگەڵ ڤلادمێر پۆتین، سەرۆکی روسیا کۆبووەوە، تەواوی خۆی بۆ روسیا لە جەنگی ئۆکرانیادا دووپات کردەوە.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور بە پۆتینی راگەیاند،
"گومانم نییە لە خۆڕاگری خەڵکی روسیا و توانا سەربازییەکانی وڵاتەکەت، دڵنیام
کە روسیا بەسەر هەموو ئەوانەدا سەردەکەوێت
کە پیلانی لە دژ دەگێڕن و بە سەختش باجی ئەو کارەیان دەدەن."
ئاماژەی بەوەشکرد، گفتوگۆیەکی تێروتەسەلیان لەگەڵ پۆتین هەبووە و باسیان
لە دۆخی سیاسی و سەربازیی نیمچەدورگەی کۆریا و ئەوروپا کردووە.
وتیشی، پەیوەندییەکی سەد ساڵەی دۆستانە لەگەڵ روسیا دادەمەزرێنن و کۆریا
و روسیا هەموو هەوڵێکیان دەخەنە گەڕ تا پەیوەندییە دوقۆڵیەکەیان پتەوتر بکەن.
رۆژی سێشەممە، کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور گەیشتە مۆسکۆی پایتەختی
روسیا و ئەمریکاش هۆشداریدا کە لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ پوتین واژووی رێککەوتنی
پێدانی چەک بکەن و روسیا چەکی کۆرایای باکور لە دژی ئۆکرانیا بەکاربهێنێت.