باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ سوریا رایگەیاند؛ هەسەدە و هۆزەکانی دێرەزور لەسەر بنەمای راگرتنی گرژییە چەکدارییەکان و جێبەجێکردنی داواکارییەکانی هاوڵاتیانی ناوچەکە گەیشتوونەتە رێککەوتن.
رۆژی یەکشەممە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ سوریا لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئیسان خولدریتش جێگری یاریدەدەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و فەرماندەی ئۆپراسیۆنیOIR، لەگەڵ هێزەکانی هەسەدە و هۆزەکانی دێرەزور کۆبوونەتەوە و رێککەوتوون کۆتایی بە گرژییەکان بهێنن.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی جێبەجێکردنی داواکاری
هاوڵاتیانی دێرەزوور و مەترسیەکانی دەستوەردانی دەرەکەی لە شارەکەدا هەروەها
راگرتنی پەرەسەندنی توندوتیژیەکان بە زووترین کات.
پێشتریش، هاوپەیمانی
نێودەوڵەتی رایگەیاند: پێویستە شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان هێزەكانی سوریای دیموكرات
و چەكدارانی هۆزەكان لە سنوری دێرەزور كۆتاییان پێبهێندرێت و ئارامی و ئاسایش بۆ
سنورەكە بگەڕێندرێتەوە و دواتر، قەدەغەی هاتووچۆ لەو ناوچەیە راگەیاندرا.
هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)ئەم پێكدادانانە بە ئۆپەراسیۆنی
"پتەوكردنی ئاسایش" لە سنوری دێرەزور ناودەبەن و بەشێك لە هۆزە چەكدارەكانیش
دژی ئەو ئۆپەراسیۆنە وەستاونەتەوە و چەند رۆژێکە شەڕ و پێکدادان لەنێوان هەردوولا
بەڕێوەدەچێت.