سەردێڕ:

میدیای ئێران: جێنین پلاسخارت لە تارانە

جینین پلاسخارت نێردەى یۆنامى و ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیرى دەرەوەى ئێران
PM:07:07:30/07/2023

4168 جار خوێندراوەتەوە

میدیای ئێران بڵاویان کردووەتەوە، ئەمڕۆ نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق سەردانی تارانی کردووە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، میدیای ئێران بڵاویان کردەوە، جێنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتى نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق سەردانی تارانی کردووە و لەگەڵ حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران دا کۆبووەتەوە.

هاوکات ئاماژە بەوەکراوە، پلاسخارت لە میانی کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئێران کۆدەبێتەوە.
میدیای ئێران باسیان لە وردەکاری‌ و مه‌به‌ستی‌ سەردانەکە نه‌كردووه‌، ته‌نیا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ لەسەر چه‌ند پرسێكی‌ جیا جیا گفتووگۆیان كردووه‌.

 

پلاسخارت لە ١ی تشرینی دوومی ساڵی ٢٠١٨وە وەکو نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق دەست بەکاربووە.














گەلەری