سەردێڕ:

کەی کۆتا بەرنامەی گەڕیدەی وریا حەمەکەریم لە ئێن ئاڕتی پەخشدەکرێت؟

PM:03:12:10/02/2025

108568 جار خوێندراوەتەوە

شەوی هەینى کۆتا بەرنامەى گەڕیدە کە لەلایەن (وریا حەمەکەریم) پێشکەشکاری کۆچکردووی ئێن ئاڕ تى پێشکەش دەکرا، پەخش دەکرێت.


شەوی هەینی کاتژمێر ٩، کۆتا بەرنامەی گەڕیدە کە لەسەر قەزای سێمێڵ لە سنورى پارێزگاى دهۆک بوو پەخش دەکرێت و رۆژى شەمە کاتژمێر سێی دوانیوەڕۆ دووبارە دەکرێتەوە.

بەرنامەى گەڕیدە کە تایبەت بوو بە سەردانیکردنى شار و شارۆچکەکانى هەرێمى کوردستان و ناوچە دابڕاوەکان و عێراق لەلایەن (وریا حەمەکەریم) پێشکەشکاری دیاری ئێن ئاڕ تیەوە پێشکەش دەکرا و یەکێک بوو لە پڕ بینەرترین بەرنامەکانى ئێن ئاڕ تی، بەرپرسانى کەناڵى ئێن ئاڕ تیش دەڵێن، وەک رێزێک بۆ وریا حەمەکەریم، بەرنامەى گەڕیدە هەر بەناوى ئەو پێشکەشکارەوە دەمێنێتەوە و لەلایەن هیچ رۆژنامەنوسێکى تری کەناڵەکەوە پێشکەش ناکرێت.













گەلەری

‌بەپەلە