سەردێڕ:

پشووی فەرمی لە چەند پارێزگایەک راگەیەندرا

PM:09:03:11/02/2025

111076 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی پارێزگای میسان رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە ١٣ـی ئەم مانگە پشووی فەرمیە لەسەرجەم دامودەزگاکان.


ئەمڕۆ سێشەممە ١١ـی شوباتـی ٢٠٢٥، ئەنجومەنی پارێزگای میسان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەهۆی لەدایکبوونی ئیمام مەهدی رۆژی ١٣ـی ئەم مانگە پشووی فەرمییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، جگە لە بەڕێوەبەرایەتیە خزمەتگوزاری و ئەمنییەکان لە سەرجەم شوێنەکانی دیکە پشووی فەرمی دەبێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، هەموو ساڵێک لە رۆژی ١٥ـی شەعبان بەبۆنەی لە دایکبوونی ئیمام مەهدی لەناوچە شیعە مەزهەبەکان دەکرێتە پشوو هاوڵاتییان سەردانی مەزارگاکان دەکەن.












گەلەری

‌بەپەلە