سەردێڕ:

ڕێخۆشکارییەک بۆ تێگەشتن لەو دۆخەیی ئێستا درووست کراوە

PM:01:29:13/02/2025
272 جار خوێندراوەتەوە
ئەکبەر غەریب
+ -

وەکوو یەکەم پەرلەمانتار چووینە ژێر خێمەی مامۆستایانی مانگرتوو، وەک یەکەم فراکسیۆن لەدێگەڵە ئامادەبووین و غازمانمان بەرکەوت و عەزێت دراین.ڕێخۆشکارییەک بۆ تێگەشتن لەو دۆخەیی ئێستا درووست کراوە!

سەرەتا ئێمە وەکو نەوەی نوێ، ستراتیژی کارکردنمان بەرگریکردنە لە مافی هاوڵاتیان بەگشتیی و مامۆستایان بەتایبەت، پێمان وایە مامۆستایان توێژێکی بەهەڵوێست و گرنگیی ئەم کۆمەڵگەن و سەرمەشقی خەباتی قوربانیدانن بۆ بەرقەرارکردنی دادپەروەری و ژیانێکی شایستە،  هەڵگری ئەرکی پرۆسێسی بە ڕۆشنبیرکردنی تاک و بنەماو بونیادی نەوەکانی ئاییندەیی ئەم کۆمەڵگەن، ئەستۆگیری گەشەیی مەعریفی بە ڕەهەندی زانستیی و کۆمەڵایەتی و هزریی ناسنامەی گەورەیی، مامۆستایە، لە جیهاندا مامۆستایان ڕەنگی زانستیی و ڕەگی پەرورەدەیین.لەدیدی ئێمەوە، مامۆستایان نەک هەر ئەوە؛ بەڵکوو ڕەزایەکی شیرن و ڕەمزێکی خەباتی مەدەنیی و کۆڵەکەی گرتنی سەقفی بەهاو  شەیدایی بەرجەستەکردنی دادپەروەرین لە هەرێمی کوردستان.

لەیەکەم ڕۆژی مانگرتنەوە ئێمەی پەڕلەمانتاری نەوەی نوێ لەلایەن  فراکسیۆن و جوڵانەوەکەمانەوە ئاگادارکراینەوە کە پاڵپشتی تەواوی دەنگی ڕاستی و حەقی مامۆستایان بین، بەشێوەیەک قەزیە گەورەکە لەناو تەوژمی بەرتەسکی مەرامی سیاسیدا بچوک نەکەینەوەو مافی خەڵک و حەجمی داواکاری هاوڵاتیان و مامۆستایان "قەزییە گەورەکە"  نەخەینە ناو هیچ چوارچێوەیەکی بچوکەوەو لەهەگبەیی سەرجەم چین و توێژەکانی  کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دا بیپارێزین و بەرگریی لێبکەین.بەداخەوە!لەهەرێمی کوردستان وەکوو سەرجەم بابەتەکانی تر پەروەدەش چووتە ناو ملاملانێی سیاسی و حزبیەوە، خراوەتە بەر نەشتەری کۆمەڵێک حزبی گەندەڵ بەتایبەت  پارتی و یەکێتی و ئەوانەی بەشدارن لەگەڵیان لەحکومەت و دامەزراوەکان  خەریکی یاریکردنن بە هەستیارترین  دەمەزراوەیی دەوڵەت کە پەروەردەیە و پیرۆزترین توێژ کە مامۆستایانە.

ئێمە لەوە دڵنیایین کە مامۆستایان لەهەرێمی کوردستان زۆر لەوە هوشیارترو  دڵسۆزترن، وەزۆر لەوە گەورەترن کە دەسەڵاتی گەندەڵ بەکاریان بهێنێت، بەڵام چەند کەسێک کەبەکرێگیراوی دەسەڵاتن لەژێر سێبەری ناوی پیرۆزی مامۆستا بۆ هێشتنەوەو درێژکردنەوەی تەمەنی ئەو دەسەڵاتە گەندەڵە بەردەوام  خەریکی لەباربردنی خەباتی مەدەنین وایانکردووە هەمیشە خەباتی مەدەنی لە وێستگەی کۆتایی "بەرژەوەندی دەسەڵات و زیانی هاوڵاتیان بوەستێتەوە.ئێمە لە جوڵانەوەی نەوەی نوێ  لەگەڵ داواکاری ڕەوای مامۆستاو  هەرچین و توێژێکدا بووین و دەبین، پێمان وایە کۆتای هێنان بە دەسەڵاتی گەندەڵ و هەرەس هێنان پرۆسەیەکی  قۆناغ بەندییە.

بەڵێنی ئێمە بە خەڵکی کوردستان کۆڵنەدان و هەوڵدانە بۆ نەهێشتنی دەسەڵاتی گەندەڵ و

گێڕانەوەی مافە بۆ هاوڵاتیان.

 

گەلەری