ڕاپەڕینی مامۆستایان و ترسی پارتی
PM:08:25:10/02/2025
596 جار خوێندراوەتەوە
کۆژین بەهادین مەحمود
+
-
پەندێکی
ناسراو دەڵێت: "چەوساندنەوە، هەرچەندە بەهێز بێت، دواجار لەژێر قورسایی خۆیدا
دەڕووخێت".
بزووتنەوەی
مامۆستایان وەک سیمبولێکی بەهێزی بەرخۆدانی مەدەنی دەرکەوتووە، کە ڕەگ و ڕیشەی لە
ئاشتی و پێکەوەژیان سەرچاوەی وەرگرتووە.
ئەم خەباتەی
ئێستاشیان تەنها لە چوارچێوەی داواکردنی مافی سەرەتایی خۆی دەبینێتەوەکە پاداشتی هەوڵ
و کۆششیانە کە لێیان زەوت کراوە . لەگەڵ
ئەوەشدا خەباتیان تەنیا پرسێکی ئابووری نییە؛شەڕێکی بنەڕەتییە بۆ کەرامەت و دادپەروەری و سەروەری یاسا.
کەچی پارتی دەسەڵاتدار
لەبری ئەوەی چارەسەری نیگەرانییەکانی هاووڵاتیانی و فەرمانبەران بکات، جارێکی دیکە
پەنای بۆ تاکتیکی پاوانخوازانە بردووە. هێزە
ئەمنییەکان جێگیرکراون، ڕێگاکان گیراون و گازی فرمێسکڕێژ لە دژی خۆپیشاندەرە ئاشتیخوازەکان
بەکارهێنراوە- نیشانەیەکی ڕوونی حکومەتێک کە چیتر بە ڕەزامەندی نییە بەڵکو بە زۆرەملێ
حوکمڕانی دەکات. لەوەش ترسناکتر لێدوانی ئەم
دواییەی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێرە، کە ڕایگەیاندووە کە مامۆستایان و فەرمانبەرانی
گشتی کە لە سلێمانییەوە گەشت دەکەن بۆ بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکان "بەخێرهاتن
ناکرێن” و دەرگاکانی شارەکە بە داخراوی دەمێننەوە بەڕوویاندا. ئەم کردەوە دەرخەری ئەو جیاوازییە کە لە نێوان
شارەکان دەکرێت لەلایەن دەسەڵات دارانەوە نەک هەر لە ڕووی ئەخلاقییەوە سەرزەنشت دەکرێت
بەڵکو نادەستوورییە، بەو پێیەی هیچ وڵاتێک لە جیهاندا سنووری ناوخۆیی لە نێوان شارەکانی
خۆیدا ناسەپێنێت. دەستووری عێراق هاوشێوەی هەر سیستەمێکی حوکمڕانی ، ڕێگە بەو جۆرە
سنووردارکردنە نادات بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیان لە چوارچێوەی خاکی خۆیاندا.
ئەم کاردانەوەیە
ترسی ڕەگداکوتاوی ڕژێمێکی ترسنۆک ئاشکرا دەکات.حکومەتێک کە سەرەتاییترین مافەکانی گەلەکەی زەوت بکات و لە ڕێگەی هێزەوە ناڕەزایەتییەکان بێدەنگ
بکات. مێژوو جار و بار سەلماندوویەتی کە
کاتێک ستەم دەگاتە لوتکە، زۆرجار ئاماژەیە بۆ داڕمانی نزیک. وەک پەندێکی دیکە دەڵێت: "هیچ ستەمکارییەک
بۆ هەمیشە ناخایەنێت".
ئێستا لە هەموو
کاتێک زیاتر زۆر گرنگە هەموو مامۆستایان لە سەرانسەری هەولێر و دهۆک و هەروەها فەرمانبەرانی
گشتی و هەموو ئەوانەی لە ژێر ئەم سیستەمەدا ئازار دەچێژن، پێکەوە بە هاودەنگی بوەستن.
تاکتیکی دابەشبوون
و سەرکوتکردنی پارتی دەسەڵاتدار نابێت سەرکەوتوو بێت. تەنیا لە ڕێگەی بەرخۆدانی بەکۆمەڵەوە خەڵک دەتوانێت
مافەکانی خۆی وەربگرێتەوە و نادادپەروەری هەڵبوەشێنێتەوە و کۆتایی بە دەیان ساڵەی
گەندەڵی سیستماتیکی و دەسەڵاتی تاکڕەوانە بهێنێت.