میدیای سوید رایگەیاند، سەلوان مۆمیکا، ئەو هاوڵاتییە عێراقییەی کۆپی قورئانی پیرۆزی سووتاند، لە شوقەکەی خۆیدا کوژرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، سەلوان مۆمیکا، هاوڵاتییەکی عێراقی تەمەن ٣٨ ساڵە، زیاتر لە جارێک هەڵساوە بە سوتاندنی قورئانی پیرۆز لە وڵاتی سوید، بەپێێ زانیارییەکان دەوترێت لە شوقەکەی خۆیدا کوژراوە.
باس لەوەش دەکەن، سەلوان کاتی
کوشتنەکەی لە پەخشی راستەوخۆ بووە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە رێگەی دەمانچەوە
کوژراوە، دوای رووداوەکەش پۆلیسی وڵاتەکە و
دەزگای هەواڵگری دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
رۆژی ٢٨ی ٦ی ٢٠٢٣ کە یەکەم رۆژی جەژنی
قوربان بوو، سەلوان مۆمیکا هاوڵاتی بە رەچەڵەک عێراقی و پەنابەری سوید، لەبەردەم
مزگەوتی ناوندی ستۆکهۆڵم هەستا بە سوتاندنی قورئانی پیرۆز، کە بەدوایدا شەپۆلێکی
توڕەیی جیهانی لێکەوتەوە و بە تایبەتیش وڵاتە ئیسلامییەکان.
دواتر بەپێی وتەی خۆی لە دادگای نەرویج رایگەیاند، "کە چیتر قورئان ناسوتێنم".