کێهان قوربانی ئەو دۆخەیە؟
PM:02:45:12/02/2025
3208 جار خوێندراوەتەوە
فارس نەورۆڵی
+
-
ئەگەر بەخوێندنەوەی کۆمەڵناسی سیاسی دۆخی هەرێم بخوێنینەوە و هەڵسەنگاندنی بۆبکەین دەکرێ بەرەنجامێکی دروست وەرگرین چونکە ئەگەر وەک کۆمەڵناسی سیاسی هەوڵی لێکۆڵینەوە لەسەر کێشەو ئاریشەکان بخەینەگەڕ تێ دەگەین هۆکارگەلێکی مێژووی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و کولتووری ڕۆڵی لەبەرهەمهێنانی ئەم دۆخەی هەرێمدا هەیە بە تایبەتی دوو هۆکاری سەرەکی لەپشت ئەم کێشانەوەیە کەئێستا بۆتە مۆتەکەی بەردەم هەرێمی کوردستان.
(٠١ کاریگەری وشیاری داگیرکەر لەسەر وشیاری وجیهانبینی تاک وکۆی کورد،
٠۲ لاوازی هێزی بیرکردنەوەی سیاسی و وشیاری سیاسی و وشیاری حیزبی کوردی لە ئاست رووداوەکاندا).
هەر بۆیە لەکاتی ناڕەزایەتی یاخود بەکردارکردنی جیاوازی وبەرککەوتنی بەرژەوەندی حیزبەکان لەبری گفتوگۆو ئارگۆمێنتسازی راستەوخۆ هەموو لایەک یەکتر تەخوین دەکەین بێ ئەوەی هیچ لایەک ئیعتیراف بەهەڵەی خۆی بکات.
ئەگەر بەپێی ئەم تەخوین کردنەی ئەحزاب و سێبەرەکانیان بێت ئەواتاقمان دەرناچین لەتاقیگەی نیشتیمان پەروەریدا بەداخەوە لەم دۆخەدا لەبری تێگەیشتن لەیەک بەردەوام عینادی و وەهم دروست دەکەین بۆیە گەر لەمن بپرسن کێ قوربانییە لەو دۆخەدا دەڵێم (دەسەڵات قوربانییە بەشێوەیەک ،ئۆپۆزسیۆن قوربانییە بەشێوەیەک، شەقام قوربانیە بەشێوەیەک)، ئەویش بەرەنجامی لاوازی وشیاری ئێمەو فێڵ و بەهێزی وشیاری ئەوانە واتە داگیرکەرانی کوردستان بۆیە هەموومان قوربانین جەلاد لەجێگایەکی دیکەوە یارییەکە بەڕێوە دەبات.