PM:03:33:12/02/2025
28660 جار خوێندراوەتەوە
بەرێوەبەرایەتی باری شارستانی و پاسپۆرتی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، سبەینێ وەرگرتنی مامەڵەی هاوڵاتی پەیوەست بە سیستەمی کارتی نیشتیمانی رادەگرن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٥، بەرێوەبەرایەتی باری شارستانی و پاسپۆرتی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە رۆژی پێنجشەممە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٥، وەرگرتن و پلەبەرزکردنەوەی مامەڵەی هاوڵاتی پەیوەست بە سیستمی کارتی نیشتمانی رادەگیرێت، بەمەبەستی ئەنجامدانی نوێکاری بۆ سیستمەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە رۆژی یەکشەممە ١٦ی شوباتی ٢٠٢٥ دەوام دەستپێدەکاتەوە.
داوا لە هاوڵاتیان دەکەین ئەم ئاگادارییە لەبەرچاو بگرن بۆ ئەوەی هیچ دواکەوتنێک یان
پەکخستنی مامەڵەکانیان نەبێت.