سەردێڕ:

نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی دوو

PM:11:04:12/02/2025

66532 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی ئاگادار بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەغدا هەرێمی ئاگادارکردووەتەوە کە تا هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی دوو و دەرخستەی کۆتایی مانگی یەکیان رادەست بکەن.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ـی شوباتـی ٢٠٢٥، چاوگێکی ئاگادار بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەغدا بۆ ناردنی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی هەرێم، جگە لە رادەستکردنی نیوەی داهاتی ناوخۆ، داوای لیستی مووچەی ئەم مانگە و دەرخستەی کۆتایی مانگی یەکیشی لە هەرێم کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ناردنی لیستی مووچە و دەرخستەی کۆتایی، بڕیارە وردبینییان تێدا بکرێت و لە نزیکترین کاتیشدا تەواوی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانە بکرێت.

 













گەلەری

‌بەپەلە