سەردێڕ:

سوودانی: وڵات بووەتە سەکۆیەکی گونجاو و ئازاد بۆ کارکردنی چالاکوانانی مەدەنی

PM:11:20:10/12/2022

1308 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، وڵات بووەتە سەکۆیەکی گونجاو و ئازاد بۆ کارکردنی چالاکوانانی مەدەنی. دەشڵێت، "حکومەت بەردەوامە لە کارکردن بۆ رووبەڕووبوونەوەی توند و تیژی بەرامبەر رای ئازاد".


محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، رۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤ وادەیەکی گونجاوە بۆ نوێکردنەوەی بەرپرسیارێتی حکومەتی عێراق بۆ پاراستنی ئازادی را و گرنگیدان بە دۆسییە مرۆڤایەتییەکان.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، عێراق سورە لەسەر پاپەندبوونی رێککەوتنەکانی مافی مرۆڤ کە واژووی کردوون و بەرپرسیارانە و شەفافانە مامەڵە لەگەل دۆسیەکانی مافی مرۆڤ دەکات.

باسی لەوەشکردووە، بنەماکانی مافی مرۆڤ لە ساڵی ٢٠٠٣ـەوە بنەمای بنیادنانی دامەزراوە نیشتیمانی و سیاسییەکان بوون و حکومەتی عێراق بەردەوامە لە هەنگاوەکانی بۆ رووبەڕووبونەوەی توندوتیژی و گەندەڵی و پاراستنی ئاسایشی وڵات و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان و پاراستنی گیانی پێکەوژیان لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکان.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە هەفەتەی رابردوو، گەنجێک بە ناوی حەیدەر حەیدەر زەیدی بەهۆی پۆستێکی فەیسبووکەوە کە تێیدا رەخنەی لە حکومەت گرتبوو دادگای رەسافەی بەغداد ماوەی سێ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند.













گەلەری