PM:09:00:25/12/2024
2212 جار خوێندراوەتەوە
ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا، بڕێكی زۆر ماده‌ی هۆشبه‌ریان سوتاند، له‌نێویاندا نزیكه‌ی ملیۆنێك حه‌بی كاپتاگۆن هه‌یه كه له‌ناو خاكی سوریادا به‌رهه‌م هێنرابوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ئاسایشی گشتی به سکای نیوزی عەرەبی راگه‌یاندووه، داموده‌زگا ئه‌منییه‌كانی حكومه‌تی سوریا له دیمه‌شقی پایته‌ختدا، به تایبه‌تی له‌ناو گۆڕه‌پانی ئه‌منی له ناوچه‌ی كفر سۆسه، كۆگایه‌كی مادده‌ی هۆشبه‌ریان دۆزیوه‌ته‌وه.
ئاماژەی بەوەشکردووە، كه زیاتر له ملیۆنێك
حه‌بی هۆشبه‌ر له‌جۆری كاپتاگۆن دۆزرایه‌وه و ده‌ستبه‌جێ سه‌رجه‌م حه‌په‌كان سوتێندران.
باسی لەوەشکرد، كارمه‌ندانی ئاسایش ئاگریان
له بڕێكی زۆر حه‌شیش و سندوقی ترامادۆڵ و نزیكه‌ی ٥٠ كیسی بچووك كه حه‌بی په‌مه‌یی
كاپتاگۆنیان تێدابووه، ئاگریان تێبه‌رداوه.
ئەمە لەکاتێکتدا، پێشتر رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د،
به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرا كه له‌پشت گه‌وره‌ترین ئۆپه‌راسیۆنی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی
"كاپتاگۆن" وه‌یه له جیهاندا.