شاره‌زایەکی بواری كه‌شناسی رایگه‌یاند، ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه شه‌پۆلێكی بارانبارین ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه، پله‌كانی گه‌رماش نزیكه‌ی سێ پله نزمده‌بنه‌وه و ئه‌م شه‌پۆله تا رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت. دەشڵێت، "له ١٦ی مانگه‌وه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك یان زیاتر ئه‌گه‌ره‌كانی بارانبارین نامێنن و كه‌ش به سه‌قامگیری ده‌مێنێته‌وه".
ئەمڕۆ شەممە، ئاراس جه‌بار شاره‌زای بواری كه‌شناسی لە هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، كاریگه‌ری نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك له باشوری ئه‌وروپاوه بۆ سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست و به‌لاوازی بۆ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان درێژ ده‌بێته‌وه.
ئاماژەی بەوەشداوە، بەهۆی كاریگه‌ری نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆیه‌كەوە ئاسمانی
ناوچه‌كه به زۆری ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور و هه‌وری ته‌واو و پێشبینیدەکرێت له هه‌ندێك كات و ناوچه‌دا نمه‌باران ده‌بێت.
دەشڵێت، "رۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممەی داهاتوو كاریگه‌ری زیاتر
ده‌بێت بۆ زۆربه‌ی ناوچه‌كان و تایبه‌ت ناوچه شاخاوییه‌كان ئه‌گه‌ری نمه‌بارانی
پچر پچر و هه‌ندێك كات بارانێكی مامناوه‌ندی دەبێت و به‌گشتی
تا كۆتایی هه‌فته رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو كاریگه‌ری ئه‌م نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆیه
به‌لاوازی له‌سه‌ر ناوچه‌كانمان ده‌مێنێته‌وه".
ئاراس جەبار ئەوەشی خستووەتەڕوو، له‌و ماوه‌یه‌دا پله‌كانی گه‌رما به‌رێژه‌ی ٢ تا
٣ پلەی سەدی نزمترده‌بنه‌وه و خێرای با له‌سه‌رخۆ بۆ مامناوه‌ند چالاك ده‌بێت له‌نێوان
١٠ بۆ ٢٠كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، رێژه‌ی بارانی پێشبینیكراو بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌كان
له‌ماوه‌ی ئه‌م شه‌پۆله‌دا له كه‌مترین رێژه‌وه دوو ملیم و زۆرترین ٢٠ ملیم ده‌بێت،
چاوه‌روانده‌كرێت كه رێژه‌ی دابارین له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه جیاوازی زۆری
هه‌بێت.
ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی ئەوەشی ئاشکرا کردووە، له ١٦ی مانگه‌وه بۆ
ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك یان زیاتر ئه‌گه‌ره‌كانی بارانبارین نامێنن و كه‌ش به سه‌قامگیری
ده‌مێنێته‌وه، پله‌كانی گه‌رما به‌راورد به ماوه‌كانی ئێستا به‌رزبونه‌وه‌یه‌كی
زیاتری به‌سه‌ردا دێت كه ئه‌مه‌ش به‌هۆی جێگیربوونه‌وه‌ی كاریگه‌ری ئه‌و سیستمه
به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆیانه‌یه كه ئه‌م مانگه له‌سه‌ر كه‌شی ناوچه‌كە و به‌گشتی رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستدا باڵاده‌سته و زیاتر كه‌شێكی وشكی ره‌خساندوه و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه
له وڵاتانی باكور و رۆژئاوای ئه‌وروپا شه‌پۆلی سه‌رما و سۆڵه و به‌فر و بارانبارین
به‌رده‌وامی ده‌بێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ کەشناسی عێراق رایگەیاند، رۆژی یەکشممە ئاسمانی
ناوچەکانی هەرێم ساماڵ دەبێت و لە بەرەبەیاندا تەم دروستدەبێت و لە رۆژی دووشممە پێشبینی
بارینی لێزمە باران لە ناوچەکانی هەرێم دەکرێت و پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە.