سەردێڕ:

شاندی دانوستانکاری هەرێم گەیشتە بەغدا

PM:09:53:10/12/2022

1452 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم رایگەیاند، بۆ بەردەوامیدان بە دانوستانەکانی نێوان هەرێم و عێراق ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی ماوبەسەرچووی هەرێم گەیشتە بەغدا.


فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم لە راگەیەنداوێکدا ئاماژەی بەوەدا، ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی ماوبەسەرچووی هەرێم گەیشتە بەغدا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەو سەردانەدا شاندی حکومەتی ماوەبەسەرچووی ھەرێم لەسەر پرسی بودجە و نەوت، گفتوگۆ و دانووستاندن لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی ئەنجام دەدەن.

ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی ٢٧ی ١١ی ٢٠٢٢ فارس عیسا نوێنەری هەرێم لە عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، شاندێکی هەرێم بۆ گفتووگۆکردن لەبارەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ـەوە گەیشتە بەغدا.

ئاماژەی بەوەشدا، شاندەکە بە ئامانجی چارەسەری کێشەکانی هەرێم و بەغدا لە چوارچیوەی دەستوردا سەردانی بەغدایان کردووە. دەشڵێت، "گۆشەنیگاکان روونن."

باسی لەوەشکرد، شاندەکە بەردەوام دەبێت لە چوون بۆ بەغدا و گەڕانەوە بۆ هەرێم.

پێشتریش چەندان شاندی هەرێم سەردانی بەغدایان کردووە بۆ دانوستان و گفتووگۆ بەڵام هیچ ئەنجامێکی نەبووە.













گەلەری