سەردێڕ:

هەر بڵاوکراوەیەک جیاکاری لەنێوان پێکهاتەکانی سوریا دروستبکات قەدەغەیە

PM:04:45:26/12/2024

3804 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی راگەیاندنی سوریا رایگەیاند، بڵاوکردنەوەی هەر هەواڵ و بابەتێک کە ببێتە هۆی تێکدانی گیانی برایەتی سوریا، قەدەغەیە و رووبەرووی سزایی یاسایی توند دەکرێنەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، وەزارەتی راگەیاندنی سوریا رایگەیاند، لە پێناو بەهێزکردنی یەکێتی نەتەوەیی و پاراستنی سوریا بە هەموو پێکهاتەکانییەوە، بڵاوکردنەوەی هەر هەواڵێک کە بە ئامانجی جیاکاری و دابەشکاری لە نێوان پێکهاتەکانی گەلی سوریادا بکرێت، قەدەغەیە و رووبەرووی سزای یاسایی دەکرێتەوە.

جەختی کردەوە، لە سەرجەم دامودەزگاکانی راگەیاندن و چالاکانی میدیایی کردەوە کە پابەندبن بە کارکردن بۆ بڵاوکردنەوەی بەهاکانی برایەتی و پێکەوەژیان، جەختیشی لەوە کردەوە کە هەر پێشێلکارییەک بە بڕگەکانی ئەم بڕیارە خاوەنەکانی دەخاتەبەر لێپرسینەوەی یاسایی.

 













گەلەری