ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ لە کوردستان رایگەیاند، هێشتا لە هەرێمی کوردستان مافی خەڵک پشێلدەکرێت. دەسڵێت، "پێویستە هەموومان پێکەوە هەوڵبدەین و رێگری بکەین لەهەر جۆرە پێشیلکاری و دەستدرێژییەک کە بەرامبەر بەتاکی ئەم کۆمەڵگایە دەکرێت".
ئەمرۆ شەممە، دەستەی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ لە کوردستان لە یادی راگەیاندنی جارنامەی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئه‌مڕۆ یادی ٧٤ ساڵەی راگەیاندنی جارنامەی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤە، كه له رۆژی ١٠ی ١٢ی ١٩٤٨ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان په‌سه‌ندی كردووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، پەسەندکردنی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ به
ئامانجی دانانی سنورێك بۆ ئه‌و پێشیلكاریانه‌ی كه به هۆی ململانی سیاسی و ئاینی
و کۆمەڵایەتی و شه‌ڕەوە به‌رامبه‌ر به مافه‌كانی مرۆڤ دەکرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
هێشتا لە هەرێمی کوردستان مافی خەڵک پشێلدەکرێت و پێویستە هەموو پێکەوە هەوڵبدەن و
رێگری بکەن لەهەر جۆرە پێشیلکاری و دەستدرێژییەک کە بەرامبەر بەتاکی ئەم کۆمەڵگایە
دەکرێت.
باسی لەوەشکردووە، سەرەڕای کۆڵنەدان و خزمەتی بەردەوامی کۆمەڵە و رێکخراوەکانی
مافی مرۆڤ لەسەرانسەری جیهان، بەڵام به گوێره‌ی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تایبه‌ت
به ره‌وشی مافی مرۆڤ هێشتا له جیهاندا له زۆرینه‌ی وڵاتان پێشێلكاری به‌رامبه‌ر
به مافه‌كانی مرۆڤ به‌رده‌وامه.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤدا
هاتووە، گرنگە هەموو دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی
كوردستان خۆیان به دوور بگرن له هه‌رپێشێلكارییه‌ك به‌رامبه‌ر به مافه‌كانی مرۆڤ.
دەشڵێت، "لێرەدا رایدەگەینین
کە ده‌رگای ده‌سته‌ی سەربەخۆی مافی مرۆڤ و سەرجەم نوسینگەکانی كراوه‌یه بۆ تۆماركردن
و به‌دواداچوونی هه‌ر سكاڵا و کەیسێک كه پەیوەندی پێشیلكاری بەمافی خەڵکی
کوردستان و هه‌ر هاوڵاتییه‌كی دانیشتووی هه‌رێمی كوردستان".
ئەمە لەکاتێکدایە، لە ماوەی سی ساڵ حکومڕانی دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی، کە
هەردوو کیان وەک دروشم دیموکراسی و ئازادی و پاراستنی مافی مرۆڤیان
بەرزکردووەتەوە، بەڵام لە واقیعدا لە ئێستادا ژمارەیەک رۆژنامەنوس و چالاکوان
لەسەر کۆمێنت نوسین زیندانی کراون و بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی هۆیەکانی پەیوەندیکردنەوە
سزای زیندانی کردنیان بەسەردا سەپێنراوە. جگە لەوەی لە ماوەی ئەو سی ساڵەدا سەدان
خۆپیشاندان بۆ داواکردنی مافە سەرەتاییەکان و دابینکردنی خزمەتگوزارییە
سەرەتاییەکان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچووە و جگە لەوەی بەزەبری بەکارهێنانی هێز
سەرکوتکراوە، بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان و پاسەوانی بارەگاکانی پارتی و یەکێتی
خۆپیشاندەرکوژراون.