PM:03:35:10/12/2022
848 جار خوێندراوەتەوە
وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بە سەرۆکایەتی بەلجیکا و لۆکسمبۆرگ، ١٨ ملیار و پێنج سەد ملیۆن یۆرۆیان لە سەروەت و سامانی ڕووسییەکان بلۆککردوە کە دەستیان هەبووە لە جەنگى روسیا - ئۆکرانیا، ئەوەش لە چوارچێوەی سەپاندنی سزاکان بەسەر ئەو وڵاتەدا بەهۆی جەنگی ئۆکرانیاوە.
بەپێی ئامارەکانی یەکێتی ئەوروپا، بەلجیکا لە پێشەنگی ڕیزبەندی ئەو وڵاتانەدان، کە زۆرترین پارەی روسیای بلۆککردوە بە سێ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن یۆرۆ، دوای ئەویش لۆکسمبۆرگ دێت بە بڕی دوو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن یۆرۆ، لە دوای ئەوانیش هەریەکە لە ئیتالیا و ئەڵمانیا دێن.
هاوکات، ئیرلەندا،
نەمسا، فەرەنسا و ئیسپانیا، هەریەکەیان زیاتر لە یەک ملیار یۆرۆیان بلۆککردوە، بەپێی
ئەو زانیاریانەی تا ٢٥ی ئەم مانگە ڕاگەیەندراون .
ئەوەش لەکاتێکدایە،
لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانی روسیا بۆسەر ئۆکرانیا یەکێتی ئەوروپا چەند پاکێجێکی
سزای بەسەر ئابووری ڕووسیادا سەپاندووە.
بەپێی ئامارەکانیش،
هەزار و ٢٤١ کەس و ١١٨ قەوارە بەهۆی ڕۆڵی ئەوان لە ململانێکانی ئۆکرانیا، لە نێو ئەو
لیستەدان کە سەروەت و سامانەکەیان بلۆکراوە.