سەردێڕ:

یونسێف: لە یەمەن لە حەوت مانگدا ١٥ منداڵ بە سوورێژە گیانیان لەدەستداوە

PM:03:02:10/12/2022

948 جار خوێندراوەتەوە

سندوقی هاوکاری منداڵانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان (یونسێف)، رایگەیاند کە لە ماوەی حەوت مانگدا لە یەمەن، ١٥ منداڵ بەهۆی سوورێژەوە گیانیان لەدەستداوە.


لە راپۆرتێکدا کە لەلایەن یونسێفەوە بڵاوکراوەتەوە، زانیاریی سەبارەت بە حاڵەتەکانی توشبوون بە سوورێژەی منداڵان لە یەمەن لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ـەوە تا مانگی تەمووز خراوەتەڕوو.

لە راپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە کە لە حەوت پارێزگای یەمەندا بە عەدەنی پایتەختیشەوە، هەزار و ٤٠٠ حاڵەتی تووشبوون بە سوورێژە تۆمار کراوە و ١٥ منداڵ بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها لە راپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە کە یونسێف پشتیوانی لەو هەڵمەتی کوتانە دەکات کە وەزارەتی تەندروستیی یەمەن دەستی پێکردووە.

-قەیرانی مرۆیی لە یەمەن گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار

بەپێی داتاکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، لە یەمەن تەنیا ٪١٣ی پێداویستییەکانی کەرتی تەندروستیی دابیندەکرێت.

هاوکات بەپێی راپۆرتەکانی کۆمیسیاری باڵای کاروباری پەنابەران سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان، بەهۆی جەنگی ناوخۆییەوە ٪٧٣ی خەڵکی یەمەن (نزیکەی ٢٣،٤ ملیۆن کەس) پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی هەیە و ٤،٣ ملیۆن کەسیش ئاوارە و دەربەدەر بوون.

هەروەها بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانەوە ٣٧٧ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، لەوانەیش زیاتر لە ١٣ هەزاریان مەدەنی بوون.













گەلەری