AM:11:45:25/12/2024
3156 جار خوێندراوەتەوە
گەردەلوولێکی بەهێز کە بە گەردەلولی چیدۆ ناسراوە دورگەی مایۆتی فەرەنسای گرتووەتەوە و بەهۆیەوە تا ئێستا نزیکەی ٤٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزاران کەسی تریش بریندار بوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا رایگەیاند، بە گوێرەی دواین ئامار کە لە بەردەستیانە ژمارەی گیان لەدەستدانی گەردەلولی چیدۆ گەیشتووەتە نزیکەی ٤٠ کەس.
هاوکات ژمارەی بریندارەکانیش بۆ چوار هەزار و ١٣٦
کەس بەرزبۆتەوە کە ١٢٤ کەسیان برینەکەیان سەختە.
گەردەلوولەکە لە ١٥ی ئەم مانگەوە وڵاتەکەی
گرتووەتەوە و جیا لە زیانی گیانی زیانێکی زۆری مادیشی لێکەوتووەتەوە، میدیاکانی
وڵاتەکەش دەڵێن، ئەم گەردەلولە لە ماوەی ٩٠ ساڵی ڕابردوودا بە وێرانکەرترین
گەردەلول دادەنرێت کە ناوچەکەی گرتبێتەوە.