هەموو ساڵێک و لە کاتی چوونە ناو وەزری زستان، حاڵەتەکانی توشبوون بە هەڵامەت و سەرما زیاد دەکەن، ئەم حاڵەتانەش هانی زانایان دەدات بۆ بیرکردنەوە لە هۆکارە پەیوەندیدارەکانی ئەم نەخۆشییە.
رۆژنامەی "The Sun"ی بەریتانی بڵاویکردەوە، زانیان ئاماژە بەوەدەدەن، سیستمی بەرگری لوت کە دژی ڤایرۆسەکان دەوەستێتەوە، سڕ دەبێت بەهۆی هەوای ساردەوە.
بنجامین بلێر یەکێک لە توێژەرەکانی ئەو بوارە دەڵێت، تا ئێستا هۆکارێکی بڕواپێکراو بۆ زیادبوونی حاڵەتەکانی توشبوون بە نەخۆشی هەڵامەت و سەرما نەدۆزراوەتەوە، بەڵام هەندێک لە توێژینەوەکانیش
ئەوە دەخەنەڕوو، هۆکاری ئەو زیادبوونە بەرچاوەی لە توشبوون بە هەڵامەت و سەرما بەدی
دەکرێت دەگەڕینرێتەوە بۆ دانیشتنی مرۆڤ لە شوێنێکی داخراو بۆ ماوەیەکی زۆر، ئەمەش
گواستنەوەی ڤایرۆسەکان ئاسان دەکات.
نوێترین ئەنجامی
توێژینەوەکان بریتییە لەوەی، خانەکانی ناو کونەکانی لوت، ملیارەها دەردراوی کوشندە دەردەکەن
لە کاتی هەستکردن بە هەڵمژینی ڤایرۆس و بەکتریادا و ئەم دەردراوانەش
تەنها ڤایرۆس و بەکتریا مەترسیدارەکان ناوەستێنن، بەڵکو خانەکانی دیکەی ناو لوت
ئاگادار دەکەنەوە بۆ پاراستنی خۆیان لە هۆکارەکانی نەخۆشی.
وەک بەشێک لە توێژینەوەکانیان
زانایان هەستان بە، تاقیکردنەوە بەرپەچدانەوەی بەرگری لوتی مرۆڤ بۆ هەوکردنە ڤایرۆسییە
جیاوازەکان لە ناویاندا ڤایرۆسی شێوە گۆڕاوی کۆڤید – ١٩، دوو ڤایرۆسی دیکەش کە لە
پلەی گەرمی نزمدا دەژین.
بینرا تەنانەت کەسە
تەندروستەکانیش لە کاتی نزمبوونەوەی پلەی گەرما، رێژەی بەرگری لوتیان بۆ نیوە کەمدەبێتەوە
بەراورد بەو کەسانەی لە پلەیەکی گەرمی ئاساییدان.
بەوەش زانایان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە هەوای سارد پەیوەندی بە زیادبوونی نەخۆشییە ڤایرۆسییەکانەوە هەیە، چونکە جەستە لەگەڵ کەمبوونەوەی پلەی گەریمدا نیوەی بەرگرییەکەی لەدەستدەدات، ئامۆژگاری خەڵکیش دەکەن بەوەی، گەرمی لوتیان بپارێزن لە کەشە ساردەکاندا یاخود ماسک بەکاربهێنن.