سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە وان کەسێک گیانلەدەستدا و شەش کەس برینداربوون

فۆتۆ: ئاژانسی ئانادۆڵۆ
PM:01:25:10/12/2022

1256 جار خوێندراوەتەوە

لە پارێزگای وان، لە ئاکامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون کە برینی دووانیان سەختە.


رووداوەکە لەسەر رێگای وان-هەکاری روویدا، دوای ئاگادارکردنەوەیان تیمەکانی فریاگوزاری بەپەلە، ئاگرکوژێنەوە و جەندرمە دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.

لەو رووداوەدا ژنێک گیانی لەدەستدا و شەش کەسی دیکە برینداربوون کە برینی دووانیان سەختە، تیمەکانیش ئەو کەسانەیان رزگار کرد کە لە ئۆتۆمبێلەکاندا گیریان خواردبوو.

دوای چارەسەری سەرەتایی بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەکان.













گەلەری