سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، لە مانگی تەمووزی ئەمساڵەوە زیاتر لە ١٣ ملیۆن تۆن بەرهەمی دانەوێڵەیان هەناردەی ٤٠ وڵاتی جیهان کردووە.
ڤڵۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، لە چەندین وڵات هەست بە قەیرانی خۆراک کراوە، بەڵام لە سێ بەندەری دەریای ڕەشەوە سەرکەوتوو بوون لە هەناردەکردنی دانەوێڵەی وڵاتەکەی بۆ ئەو وڵاتانە.
وتیشی، ئۆکرانیا و تورکیا و نەتەوەیەکگرتووەکان
بە هەوڵی هاوبەشیان هەڕەشەی برسێتی دەوەستێنن.
زێلێنسکی ئەوەی خستەڕوو، لە ئەگەری پاڵپشتیکردنی
دەستپێشخەریی وڵاتەکەی دەتوانن هاوکاری وڵاتە هەژارەکان بکەن، هەروەها دەشتوانن
دانەوێڵەی زیاتر هەناردە بکەن. ئاماژەى بەوەش
کرد، لە ئێستادا تەنها لە سەدا ٥٠ی توانای ئەو بەندەرانەیانن کە لە دەستپێشخەریی هەناردەکردنی
دانەوێڵەدا بەشدارن.
سەرۆکی ئۆکرانیا راشیگەیاند،هەوڵی دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئەتۆمی و وزە خۆراک دەدەن.