سەردێڕ:

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا: ئاڵوگۆڕی فراوانی کەلوپەلی سەربازی لەنێوان روسیا و ئێراندا هەیە

PM:12:37:10/12/2022

892 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا رایگەیاند، پەیوەندیەکی فراوان لە نێوان روسیا و ئێران هەیە لە ئاڵوگۆڕکردنی کەرسەتەی سەربازی و بەردەوامی ئەم پەیوەندییە ئەو دوو وڵاتە دەکاتە هاوبەشی بەرگری دەکرێت تا ساڵی داهاتوو ئێران ببێتە خاوەنی فرۆکەی جەنگی پێشکەوتوو.


جۆن کێربی وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پەیوەندییەکی سەربازی فراوان لە نێوان روسیا و ئێران هەیە، ئەم پەیوەندییەش فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و کۆپتەر و فرۆکەی جەنگی لە خۆ دەگرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، روسیا هەوڵی هەماهەنگی لەگەڵ ئێران دەدات بۆ پەرەپێدانی چەک و راهێنانی سەربازی، هاوکات روسیا پشتیوانیەکی ئاست بەزری سەربازی و تەکنیکی لە ئێران دەکات و ئەمەش پەیوەندی نێوان ئەم دوو وڵاتە دەکاتە هاوبەشی بەرگریکردن.

ئەوەشی خستەڕوو، دەزگاکانی ئەمریکا چەندین راپۆرتیان دەستکەتووە و تێیدا روونکراوەتەوە، روسیا و ئێران توێژینەوە لەسەر پێکهێنانی هێڵێکی بەرهەمهێنانی هابەش دەکەن لە بواری دروستکردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و فرۆکەی جەنگی لە روسیا و دەشڵێت، "داوا لە ئێران دەکەین ئەم هەنگاوانە نەنێت."
باسی لەوەشکرد، ئەمریکا سزا بەسەر سێ قەوارەی روسیادا دەسەپێنێت بە تایبەتی لە بوون بە خاوەنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی. هەروەها رێکاری دیکە دەگرێتە بەر بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هەناردەکردن و سنوردارکردنی تەکنەلۆژیای ئێران و دەشڵێت، "لەوەش نیگەرانین کە روسیا فڕۆکەی جەنگی پێشکەتوو بداتە ئێران."

وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا ئەوەشی ئاشکرا کرد، روسیا راهێنان بە فرۆکەوانەکانی ئێران دەکات لەسەر بەکارهێنانی فرۆکەی جەنگی لە جۆری سو – ٣٥ و دەکرێت لە ساڵی داهاتوو ئێران ببێتە خاوەنی ئەم فڕۆکەیە.













گەلەری