سەردێڕ:

رۆژنامەنووسێک لە کاتی رووماڵکردنی یاریەکانی مۆندیال گیانی لەدەستدا

AM:10:43:10/12/2022

8392 جار خوێندراوەتەوە

یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکا رایگەیاند، "لە کاتی رووماڵکردنی یارییەکانی مۆندیالی ٢٠٢٢ رۆژنامەنووسێکی ناودار کە کاری بۆ میدیای سی بی ئێسی وەرزشی دەکرد لە دەوحەی پایتەختی قەتەر گیانی لەدەستدا."


گرانت واڵی تەمەن ٤٨ ساڵ شارەزای بواری تۆپی پێ سەرەتا کاری رۆژنامەنووسی بۆ گۆڤاری "سپۆرتس ئیلاستراید" دەکر و لە ساڵی ٢٠٢١ پەیوەندی بە کەناڵی سی بی ئێسی وەرزشییەوە کردووە و دوێنێ لە کاتی رووماڵکردنی یاری نێوان ئەرجەنتین و هۆڵەندا گیانی لەدەستدا.

لەلایەکی دیکەوە رادیۆی ئێن بی ئاڕی ئەمریکی ئاماژەی بەوەدا، یەکێک لە رۆژنامەنووسەکان لە کاتی نزیکبوونەوەی کۆتایی یاریی نێوان هۆڵەندا و ئەرجەنتین لە هۆش خۆی چووە و تیمێکی پزیشکی چارەسەری سەرەتاییان بۆ کردووە لە پێش گواستنەوەی.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکانی رۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵ، دەکرێت گرانت واڵ تووشی جەڵدەی دڵ بوبێت.

رۆژنامەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، گرانت واڵ ماوەی ٢٠ ساڵە رووماڵی یارییەکانی تۆپی پێی ژنان و پیاوان دەکات لە ئەمریکا و دوێنێ هەینی لە کاتی رووماڵکردنی یاری نێوان هۆڵەندا و ئەرجەنتین بە وتەی کارمەندانی پزیشکی یاریگاکە بەهۆی جەڵدەی دڵەوە گیانی لە دەستداوە.













گەلەری