زانایانی ئوسترالیا "گۆڕستانێکی نەهەنگ"یان لە بنی زەریای هیندی دۆزیوەتەوە، کە ددانێکی "باپیری ئەهریمەنە دەریاییەکان"ی تێدایە کە بە میگالۆدۆن ناسراوە.
مێگالۆدۆن جۆرێکی لەناوچووی نەهەنگەکانە و یەکێک بووە لە دڕندەترین بوونەوەرەکان کە تا ئێستا لەسەر زەوی ژیاوە و پێش ٢٣ ملیۆن ساڵ فەرمانڕەوایی دەریاکانی کردووە.
سەرەڕای ئەوەی
درێژییەکەی کەدەگاتە ٥٢ پێ و کێشی ٦١ تەنە، بەڵام تەنها لە رێگەی پاشماوە پارچەپارچەبووەکانییەوە
دەناسرێتەوە وەک ددانەکانی. زانایان باسی شتێکی دیکەی سەرنجڕاکێشیان کردووە کە ئەویش
هەبوونی بوونەوەرێکی دیکەیە پێش مێگالۆدۆن، بەڵام تائێستا زاناکان هیچ لەبارەیەوە
نازانن.
ددانی مێگالۆدۆن
لەگەڵ زیاتر لە ٧٥٠ ددانی بەبەردبووی دیکەدا لە "گۆڕستانێکی نەهەنگەکان"
لە بنی زەریای هیندیدا دۆزرایەوە. گلێن مۆر لە مۆزەخانەی ڕۆژئاوای ئوسترالیا باسی
لەوەکردووە، پێدەچێت ددانەکان لە ددانەکانی نەهەنگەکانی ئەم سەردەمەبن وەک نەهەنگی
ماکۆ و نەهەنگی سپی.
گلێن مۆر وتیشی،
دوای گەشەکردنی نەهەنگەکە نزیکەی ٣.٥ ملیۆن ساڵ لەمەوپێش لەناو چووە، مۆر کە یەکێک
بووە لەو تیمەی پاشماوەکەیان دۆزیوەتەوە دەڵێت، شتێکی سەرنجڕاکێشە ژمارەیەکی زۆر
ددان لەناوچەیەکی تاڕادەیەک بچووک و لەبنی دەریادا کۆبوونەتەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو،
شتێکی باوەڕپێنەکراوە کە توانیومانە لە قوڵایی چوار بۆ پێنج کیلۆمەتر قوڵایی لە
ئاستی رووی دەریاوە هەموو ئەو ددانانەمان لە بنکی دەریادا کۆ کردووەتەوە، وتیشی، لەماوەی
گەشتەکەیاندا جگە لە گۆڕستانی نەهەنگەکان، جۆرێکی نوێی نەهەنگیشیان دۆزیوەتەوە.