وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، ئەمریکا پلانی وایە تاکو کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ ئاگری پێکدادانەکانی ئۆکرانیا گەشبکاتەوە و وتیشی، "ئەمریکا ئۆکرانیای کۆنتڕۆڵ کردووە و رووبەڕووبوونەوەی ئۆکرانیا لەگەڵ رووسیا وەکو ئامرازێک دەبینێت بۆ هێنانەدی بەرژەوەندییە جیوسیاسییەکانی خۆی و ساختاکاریی دارایی".
ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە میانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە مۆسکۆی پایتەخت هەڵسەنگاندنی بۆ پرسە هەنووکەییەکانی رۆژ ئەنجامدا.
زاخارۆڤا بانگەشەی
ئەوەی کرد کە ئەمریکا خۆی بۆ کودەتایەکی نوێ لە ئۆکرانیا ئامادە دەکات و رایگەیاند،
راوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری سیاسی، ڤیکتۆریا نولاند پێشتر سەردانی
ئۆکرانیای کردووە.
باسی لەوەشکرد،
"لە کاتێکدا ناکۆکییەکانی بازنەی ئیدارەی ئۆکرانیا لەسەر دابەشکردنی هاوکارییەکانی
خۆرئاوا توندتر بووە، دەرکەوتنی نولاند لە ئۆکرانیا بە رێککەوت نەبووە. ئەگەری هەیە
پلان بۆ کودەتا یان گۆڕینی کەسایەتییەکان هەبێت".
وتەبێژی وەزارەی
دەرەوەی رووسیا جەختی لەوەشکردەوە، ئیدارەی ئەمریکا هەوڵ دەدات هاوکاریی زیادە بەبڕی
٣٧ ملیار دۆلار بۆ ئۆکرانیا بخاتە نێو بوودجەی ٢٠٢٣ و گوتی: " ئەمریکا پلانی
هەیە لانیکەم تاوەکو کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ بەردەوامی بە جەنگی ئۆکرانیا بدات. ئەمریکییەکان
پلانیان بۆ ئەمە داناوە و لەو بەڵگانە دەیبینین کە لە کەس نەیانشاردووەتەوە".