وەزیری ناوخۆ لە حکومەتی راگوزەری سوریا رایگەیاند، لە پارێزگای تەرتووس شەڕ و پێکدادان لە نێوان گروپە چەکدارەکان و لایەنگرانی بەشار ئەسەد روویداوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، محەممەد عەبدولڕەحمان، وەزیری ناوخۆ لە حکومەتی راگوزەری سوریا رایگەیاند، ئەندامانی وەزارەتی ناوخۆ لە پارێزگای تەرتووس لە رۆژئاوای سوریا کەوتوونەتە بۆسەیەکەوە و بووەتە هۆی کوژرانی ١٤ کەسیان.
هاوکات، روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە، ئەو پێکدادانانە
لەکاتی هەوڵی گروپەکانبووە بۆ دەستگیرکردنی بەرپرسێکی پێشووی حکومەتەکەی ئەسەد، کە
بەپێی زانیارییەکان، فەرمانی لەسێدارەدان و سزای ئارەزوومەندانەی بەرامبەر هەزاران
زیندانی دەرکردووە.
ئاماژەیان بەوەشکرد، ئەم بەرپرسە ناوی محەمەد کانجۆ حەسەن، ئەفسەری پێشووی
هێزەکانی ئەسەدە، کە وەک بەڕێوەبەری وەزارەتی دادی سەربازی و سەرۆکی دادگای مەیدانی
کاری کردووە.
باسی لەوەشکرد، ئەو کەسە یەکێکە لەوانەی کە بەرپرسیارن لە تاوانەکانی
زیندانی بەدناوی سیدنایە لە دیمەشق.
هاوکات، تاوانبارەکە لە شاری تەرتوس دەژی و لە کاتی گەڕان بەدوایدا، گەنجانی چەکداری لایەنگری رژێمی پێشوو، بۆسەیەکیان
داناوە بۆ هیزەکانیان و یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانیان کردووەتە ئامانج.
ئەمە لەکاتێکتدا، لە دوای رووخانی رژێمی ئەسەدەوە، بە وتەی چالاکوانان
و چاودێران، دەیان هاوڵاتی سوری لە کردەوەی
تۆڵەسەندنەوەدا کوژراون، کە زۆرینەیان لە کەمینەی عەلەوییەکانن، کە دەسەڵاتی رژێمیی
پێشوویان بەڕێوەدەبرد.