بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٧٦ دۆلار و ١٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی ٦٠ سەنت دابەزیوە.
ئەمڕۆ شەممە، بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٧١ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ئێستادا چین و هیندستان
و تورکیا و بەشێک لەوڵاتانی ئاسیا گوێڕایەڵی سزاکانی رۆژئاوا بۆ سەر ڕوسیا نابن و
نەوت لە مۆسکۆ دەکڕن.
ڕوسیا بەنرخێکی زۆر کەمتر نەوت بە وڵاتانی
ئاسیا دەفرۆشێت، هەندێک کات ٣٥ دۆلار کەمتر لەنرخی بازاڕەکانی جیهان.
هەفتەی رابردوو نەوتی ڕوسیا بە ٥٠ دۆلار
مامەڵەی پێکراوە.
هۆکارێکی تری دابەزینی نرخی نەوت بڕیارەکەی
یەکێتی ئەوروپا و G7 بوو بۆ کڕینی نەوتی ڕوسیا بە لە ٥٪ کەمتر لە بەهاکەی
خۆی، هەرچەند تاوەکو ئێستا روسیا ئەو بڕیارەی یەکێتی ئەوروپا رەتدەکاتەوە.
لە سەرەتای دەستپێکی هێرشەکانی روسیا بۆسەر
ئۆکرانیا بەهۆی زیادبوونی سزاکانی وڵاتان لەسەر روسیا و کەمبوونی دابینکردنی نەوت
لە بازاڕەکاندا نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی لەماوەی ١٤ ساڵ.
پێشتر پێشبینییەکان وابوون کە لەمساڵدا
بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار
بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.