درەنگانی شەوی رابردوو هێزێکی دەمامکداری سەر بە یەکێتی هەڵدەکوتنە سەر چەند شوێنێکی گەشتیاری لە شاری سلێمانی چەند کەسێک بریندار دەکەن و چەند هاوڵاتییەک دەستگیردەکەن. پێشتریش هێزێکی ئەمنی هەڵیانکوتایە سەر بەڕێوەبەرایەتی تاپۆی چەمچەماڵ.
بەپێی زانیاریەکان شەوی رابردوو هێزیکی ئەمنی هەڵیان کوتاوەتە سەر یەکێک لە ڕێستۆرانتەکانی شاری سلێمانی و بەهۆیەوە رووبەڕوبوونەوە روویداوە و چەندکەسێک لەنێو رێستۆرانت و باڕەکە بریندار بوون.
لە سلێمانی زۆرێک لە باڕ و یانە
شەوانەکان دەکەونە گەڕەکی سەرچنارەوە، بەپێی زانیاریەکان شەوی ٨ لەسەر ٩ ئەم مانگە
هێزێکی دەمامکدار هەڵیانکوتاوەتە سەر یەکێك لە رێستورانتەکانی گەڕەکەکە، هێزە کە لەچەند
هاوڵاتییەکیانداوە و برینداریانکردوەون
لەسەر رووداوەکە ئێن ئاڕتی چەند جارێک پەیوەندی بە لایەنە پەیوەندی دارەکانەوەکرد،
بەڵام ئامادە نەبوون هیچ روونکردنەوەیەک بدەن. تاوەکو ئێساتاش هۆکاری رووداوەکە نەزانراوە، لە پێشووتریش چەندین جار رووداوی
لەم شێوەیە روویانداوە.
هاوڵاتیانی گەڕکی سەرچنار دەڵێن، شەڕو هەڵکوتانی هێزی ئەمنی لای خەڵکی سەرچنار ئاسای بووەتەوە، چونکە هەر شەوە
و هێزێک هەڵدەکوتێتە سەر شوێنێک لە گەڕەکەکە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، نیوەڕۆی رۆژی ٧ی ئەم مانگە هێزکی نەناسراو هەڵیانکوتایە
سەر بەڕێوەبەرایەتی تاپۆی چەمچەماڵ.
چاوگێک لە ناو بەڕێوەبەرایەتییەکە بە ئێن ئاڕتی راگەیاند، هێزەکە چەند دەرگایەکیان
شکاندوە و سەرجەم ئەو دۆسیانەی پەیوەست بوون بە کێڵگە نەوتیەکانی کۆرمۆر و قادر کەرەم
لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
چاوگەکە باسی لەوەشکرد، پێش هێرشکردنە سەر بەڕێوەبەرایەتییەکە هێزەکە کەسێکیان
ناردوە تادڵنیابن لەوەی دەوامی فەرمانگەکە کۆتایی هاتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکە مۆبایلیان
لە بەرێوەبەر و کارمەندەکاندەکان سەندووە و هاردی سەرجەم کامێرا چاودێریەکانی فەرمانگەکەشیان بردووە. هەڕەشەشیان لە کارمەندەکان
کردوە دەربارەی رووداوەکە هیچ زانیاریەک بڵاونەکەنەوە.