سەردێڕ:

لەبارەی رووداوی تەقینەوەکەی دهۆکەوە کونسوڵی گشتی تورکیا پەیامێکی بڵاوکردەوە

PM:09:56:22/11/2022

2360 جار خوێندراوەتەوە

کۆنسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر رایگەیاند، تورکیا ئامادەیە هەموو هاریکاری و هاوکاری هەرێم بکات.


ئەمڕۆ سێشەممە، پارێزگای دهۆک راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک مەولود یاقوت کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەرێم لە رێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە سەرەخۆشی لە پارێزگاری دهۆک کرد بەهۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەک هاوڵاتی و برینداربوونی ژمارەیکی دیکە لە رووداوی ئاگرکەوتنەوە و تەقینەوەی غازی شل لە شاری دهۆک.

راگەیەندراوەی پارێزگای دهۆک ئاماژەی بەوەشدا، کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر ئامادەیی وڵاتەکەیشی بۆ هەر کار و هاریکارییەک نیشانداوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو، لە یەکێک لە بەشەناوخۆییەکانی دهۆک بەهۆی لێچوون لە تانکییەکی غازی شل تەقینەوە روویدا و بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیانلەدەستدا و نزیکەی ٣٠ کەسی دیکە بریندار بوون.













گەلەری