سەردێڕ:

پۆلیس: کەسێک بەهۆی لەدەست دەرچوونی گوللـەوە براکەی خۆی کوشت

PM:09:22:22/11/2022

1792 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی قەزای بەردەڕەش بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لە قەزای بەردەڕەش کەسێک لە کاتی پاکردنەوەی چەکەکەی دوو گوللـەی لە دەست دەردەچوو و بەر سەری براکەی کەوت و گیانی لە دەستدا.


سەعدی بەرزنجی بەرێوەبەری پۆلیسی قەزای بەردەڕەش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لە قەزای بەردە رەشی سەر بە پارێزگای دهۆک دوو گولڵـە بەر سەری گەنجێکی تەمەن ٢٣ ساڵ کەوت و لە ئەنجامدا گیانی لە دەستدا.

ئاماژەی بەوەشدا، لە دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە هۆکارەکە بە ئەنقەست نەبووە و لەکاتی خاوێنکردنەوەی چەکەکە لەلایەن براکەیەوە دوو گوللـەی لە دەست دەرچووە و بەر سەری ئەو گەنجە کەتووە و گیانی لەدەستداوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بکوژەکە دەستگیر کراوە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوەی زیاتری لەگەڵ دەکرێت.

ئەو کەسەی کوژراوە ناوی حەسەن عەزیزە و تەمەنی ٢٣ ساڵە و دانیشتووی سەنتەری قەزای بەردەڕەشە.



تائیف گۆران – دهۆک













گەلەری