سەردێڕ:

شارەزایەکی بواری کەشناسی: لە هەرێم بارانی بەلێزمە و تەرزە دەبارێت

PM:09:04:22/11/2022

88832 جار خوێندراوەتەوە

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایگەیاند، لە رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیەوە بەهۆی بارستە هەوایەکی سارد لە هەرێم و چەند ناوچەیەکی دیکەی وڵات باران بەلێزمە دەبارێت. دەشڵێت، "ئەم کەشە تا بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو بەردەوامدەبێت".


ئەمڕۆ سێشەممە، سادق عەتییە شارەزای بواری کەشناسی لە فەیسبووکی خۆی بڵاویکردەوە، بارستەهەوایەکی سارد لە چینە بەرزەکانی هەوادا کۆبووەتەوە، بەمەش پێشبینیدەکرێت لەسەرجەم پارێزگاکانی وڵاتدا بارانی بەلێزمە ببارێت و هەوروریشقەشی لەگەڵدابێت.

ئاماژەی بەوەشدا، لە پارێزگاکانی هەرێم بارانەکە بەخوڕتردەبێت، بەڵام لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشور و خۆرئاوای وڵات کەمتر بەخوڕدەبێت.

سادق عەتییە ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەم گۆڕانە خێرایەی کەشوهەوا لە رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیەوە دەستپێدەکات و تا بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو بەردەوامەبێت.

دەشڵێت، پێشبینیدەکرێت لە هەندێ ناوچە لەگاڵ بارانباریندەکەدا تەرزەش ببارێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و بۆ سبەی چوارشەممەش لە هەندێک ناوچەدا ئەگەری نمەباران هەیە.













گەلەری