بەڕێوەبەری تەندروستیی هەڵەبجە رایگەیاند، ٦٤ بەركەوتووی چەكی كیمیایی ترسی نابینابوونیان لەسەرە. دەشڵێت، "بوجەی نەخۆشخانەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیای سفرە و دەیانەوێت پەیاممان پێ بدەن کە پێویست نییە".
ئەمڕۆ سێشەممە، ئازاد مستهفا بهڕێوهبهری گشتی تهندروستی ههڵهبجه لە رێورەسمی وەرگرتنی بەشیک لە پێداویستی پزیشکی کە حکومەتی فەرەنسا بۆ نەخۆشخانەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی دابینی کردبوو وتارێکی پێشکەشکرد و تیایدا رایگەیاند، نەخۆشخانەی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی بەدەست گرفتی كەمیی دەرمان و پێداویستییەكانیەوە دەناڵێنێت.
بێ ئەوەی ئاماژە بە هیچ پلان و لایەنێکی
دیاریکراوبدات وتی، دەیانەوێت نەخۆشخانەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیای
دابخرێت.
ئاشکراشی کرد، "بوجەی نەخۆشخانەكە سفرە و ئەیانەوێت پەیاممان پێبدەن كە پێویست نییە".
ئازاد مستهفا باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا ٦٤ بەركەوتووی چەکی كیمیایی ترسی نابینابوونیان لەسەرە، لەبەردەم
ئەوەدان بیناییان لەدەستبدەن.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی هەڵەبجە ئەوەشی
خستەڕوو، لەماوەی رابردوودا سووتەمەنی نەخۆشخانەكە لەلایەن خێرخوازانەوە دابینكراوە.